بەرگری: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا یەكەكانی خۆی لەسەر سنووری عێراق و سوریا جێگیر دەكاتەوە

ئەمنی
  • 30-11-2024, 16:35
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بەرگری پشتڕاستی كردەوە فەرماندەب ئۆپراسیۆنەكانی رۆژئاوای نەینەوا یەكەكانی لە سنووری عێراق وسوریا جێگیر كردووتەوە.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری بەرگری سابت محەمەد عەباسی و سەرۆكی ئەركانی سوپا، ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا فەرماندەیی بە نوێنەرایەتی سەركردایەتی فیرقەی 15ی پیادە و فیرقەی 20ی پیادە، دوای بڵاوبوونەوەی لەسەر هێلی سنووری عێراق و سوریا لە قەزای ڕەبیعەوە دەستیكرد، دوای هاتنی یەكەی زرێپۆشی زیادە بۆ بەهێزكردنی پاڵپشتیی هێزە سنوورییەكان كە كەرتی بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆدایە.