سەرۆك وەزیران بەبۆنەی ڕۆژی سەركەوتنی گەورە بەسەر چەتەكانی داعش ڕێنمایی دەردەكات

سیاسی
  • 7-12-2024, 15:10
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چەند رێنماییەكی بەبۆنەی رۆژی سەركەوتنی گەورە بەسەر چەتەكانی داعش دەركرد.
    ئەو ڕێنمایانەی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئەمانەی خوارەوەیان لەخۆگرتبوو؛
    ئاڕاستەكردنی وەزارەتەكانی پەروەردە لە بەغدا و پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە ناوچە ئازادكراوەكان، بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 12ی كانونی یەكەمی 2024 بكەنە ڕۆژی ئاهەنگی ناوەندی بۆ قوتابیان لە قوتابخانە و زانكۆكان و تەرخانكردنی كاتژمێری یەكەم بۆ بەرزكردنەوەی ئاڵای عێراق و پێشكەشكردنی وتار بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕۆژی سەركەوتنی گەورە و ڕزگاركردنی پارێزگاكان لە دەستی چەتەكانی تیرۆریستی داعش، و 
     - ئاڕاستەكردنی هێزە ئەمنییەكان لەسەرجەم پارێزگاكان بۆ كاركردن لەسەر ئەنجامدانی چالاكی میللی و جوانكاری بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی ڕۆژی سەركەوتنی گەورە لەسەرجەم یەكەكانی پارێزگا و قەزاو و ناحیەكان بۆ ماوەی لە 8ی كانونی یەكەمی 2024 تا 12ی كانونی یەكەمی 2024.
    ئاڕاستەكردنی وەزارەت و دەزگا ئەمنییەكان بۆ ئەنجامدانی بۆنە لە حەوتەمین ساڵیادی ڕۆژی سەركەوتنی گەورە بەسەر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا دوای سەركەوتنی ناوەندی.
     ئاڕاستەكردنی سەندیكا و كۆمەڵە و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ یادكردنەوەی حەوتەمین ساڵیادی ڕۆژی سەركەوتنی گەورە بەسەر ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ماوەی لە 8ی كانونی یەكەمی 2024 تا 12ی كانونی یەكەمی 2024.
    - ڕێنمایییەك لەسەر پێویستی تەواوكردنی هەموو شایستەكان بۆ كەسوكاری شەهیدان و بریندارەكان، بەو پێیەی پلانێكی بنەڕەتی مەنهەجی وەزاری حكومەتی عێراقە.
    - ئاڕاستەكردنی شارەوانی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەكان بۆ كردنەوەی پاركەكان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی جەماوەری یادی ڕۆژی سەركەوتنی گەورە بكەنەوە.
    ⁠- ⁠رێنماییەك بۆ پشووی فەرمی لە ڕۆژی سێشەممە 10ی كانوونی دووەمی 2024 لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حكومییەكان لە ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی ڕۆژی سەركەوتن.
     - دەستپێكردنی پێشبڕكێی پەیكەری هونەری كە بەرجەستەكردنی ڕۆژی سەركەوتنی گەورە لە عێراق و بڵاوكردنەوەی فلیكس و هەڵمەتێكی ڕیكلامی گەورە بۆ یادكردنەوەی ئەم بۆنە گەورەیە.
     -فلیكسی بڵاوكردنەوە و هەڵمەتێكی ڕیكلامی گەورە بۆ یادكردنەوەی ئەم بۆنە گەورەیە.