وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا ڕووسیەكەی عێراق هەوڵدەدات لەڕووداوەكانی سوریا لەسەر ئاسایشی وڵاتەكەی بەدوور بگرێت

سیاسی
  • 7-12-2024, 14:43
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە  پشتراستی ولاتەكەی بۆ هاوتا رووسیەكەی سێرگی لاڤرۆڤـ دووپاتكردەوە كە عێراق بەدوای ئەوەیە كە خۆی لە كاریگەریی ڕووداوەكانی سوریا لەسەر ئاسایشی وڵاتەكەب بەدووربگرێـت.
    بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لە دۆحەی پایتەختی قەتەر لەگەڵ هاوتا ڕووسییەكەی سێرگی لاڤرۆڤـ كۆبووەوە و لە میانی دیدارەكەدا باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی سوریا و جددیەتی كاریگەرییەكانیان لەسەر ئاسایشی ناوچەكە كرد.
    هەردوولا بەپێی بەیاننامەكەجەختیان كردووەتەوە كە عێراق و ڕووسیا لەپەیوەندیی پرسی سوریان و هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی چاودێریكردنی پێشهاتەكان بە وردبینی و گرنیدانێكی زۆر كرووە.
    لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە : گفتوگۆكان باسیان لە دەرئەنجامی ئەو كۆبوونەوە سێ قۆڵییە كرد كە لە بەغدا بەڕێوەچوو، كە وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سوریا و ئێرانی كۆكردەوە لەو چوارچێوەیەدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەخێرهاتنی خۆی بۆ ئەم كۆبوونەوەیە دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە هەوڵەكان چڕتر بكەنەوە بۆ ئەوەی سوریا لە كارەساتی زیاتر ڕزگار بكەن.
    حسێن ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە  بەگوێرەی بەیاننامەكە : جددیی پێشهاتەكانی دۆخی سوریا و ئەو قەیرانە مرۆییە نزیكەی كە ڕەنگە لێی دەربچێت، جا چ لە ڕێگەی ئاوارەبوونی ناوخۆییەوە بێت یان ڕۆیشتنی پەنابەران بۆ وڵاتانی دراوسێ، ڕوونیدەكاتەوە كە عێراق هەوڵدەدات كاربكات بۆ دووركەوتنەوە لە كاریگەرییەكانی ڕووداوەكانی سوریا لەسەر ئاسایش و سەقامگیری.
    جەختیشی لەوە كردەوە:  كە هەڵوێستی عێراق چڕكردنەوەی هەوڵەكانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشێلكارییەك یان سەرپێچییەك لەسەر سنوور لەلایەن گروپە تیرۆریستییەكانەوە، هەروەها عێراق هۆگری پاراستنی سنوورەكانی و یەكپارچەیی خاكی و ڕێگرتنە لەوەی عێراق بەشێك بێت لەو ململانێیە.