هەولێر - INA
بڕیارە سبەی یەك شەممە رێكەوتی 8-12-2024 كاتژمێر (4) ی ئێوارە لەبارەگای ئەكادیمیەی شەڕەنجی هەولێر بێتە ناساندن.
سەبارەت بە شێواز و بەرێوەچوونی ڕێورەسمەكە پشتیوان شێخ ئەحمەد راهێنەر و سەرۆكی ئەكادیمیا و نووسەری دوو پەرتووكەكە تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گوتی : ماویەكی زۆرە سەرقاڵی ئەم دوو پەرتووكەم،كە باس لە ئامرازەكانی تاكتیك لەشەتڕەنجدا دەكات،من مەبەستی سەرەتا و كۆتام ئەوەیە كە بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی دروست بە زمانی كوردی لەبواری شەتڕەنج،وویستم بەشێوازێكی ستاندارد و ئەكادیمی با لەئامرازەكانی تاكتیكی شەتڕەنج بكەم.
لەكۆتایی پشتیوان شێخ ئەحمەد گوتی : هەرچەندە لەمەوبەر سێ چوار پەرتووكی ترم لەسەر شەتڕەنج بڵاوكردەوە و پێشوازییەكی نایاب وبەرچاوی لێكرا،بەڵام ئەم دوو پەرتووكە هەست دەكەم تایبەتمەندیێكی ناوازە و بەهای هەبێت بۆ خوێنەری وەرزشی بەگشتی و میدیاكارانی وەرزشی وبەتایبەتی یاریزانان و ئارەزوومەندانی شەتڕەنج،ئومێد دەكەم كەلێنێكی بچووكی كتێبخانە پڕ بكەینەوە لە پەرتووكەكانی وەرزش وتایبەت بە كتێبی شەتڕەنج.