وەزیری ناوخۆ هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەكان دووهێندە بكەن بۆ بەدواداچوونی بازرگانان و رێكخەرانی ماددە هۆشبەرەكان

ئەمنی
  • 7-12-2024, 13:49
  • +A -A

    بەغداد
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شمری، ئاڕاستەی دوو هێندەكردنی هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی كرد بۆ بەدواداچوونی بازرگانان و رێكخەرانی ماددە هۆشبەرەكان.
    لەبەیاننامەیەكی نووسینگەی وەزیری ناوخۆ كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرە هزرییەكان كۆنفرانسێكی فراوانكراوی ئەنجامدا بۆ پێشكەشكردنی پوختەی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی 2024، بە ئامادەبوونی لیژنەی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان و كاریگە هزرییەكان، لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی، و ژمارەیەك كەسایەتی و نوێنەری ڕێكخراو و ئەفسەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامادەبووان گوێیان لە ڕوونكردنەوەیەكی كورت گرت لەسەر كارەكانی جومگەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان، ئەو دەستكەوتانەی لەماوەی ئەمساڵدا بەدەست هاتوون، ئاستەنگەكان، و میكانیزمی جێبەجێكردن و پێداچوونەوە بە پلانەكان.
    وەزیری ناوخۆ جەختی لەوە كردووەتەوە،بەگوێرەی بەیاننامەكە: بۆ بەرەوپێشچوون لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاوانە و پاڵپشتیكردنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ نەهێشتنی ئەم بەڵایە، جەختی لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كاراكردنی ڕۆڵی سەرپەرشتیاری و بەكارهێنانی شێوازی سەردەمیانە لە ئۆپەراسیۆنەكانی لێكۆڵینەوە و دوو هێندەكردنی ئاسایش و هەوڵەكانی هەواڵگری بۆ بەدواداچوون بۆ بازرگانان و رێكخەرانی ماددە هۆشبەرەكان، بەدواداچوون و شیكردنەوەی زانیارییەكان، و سوودوەرگرتن لە ئەزموونەكان , جەختكردنەوە لەسەر كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەسپێردرێت.
    شمری ئاماژەی بەوە كردووە بەپێی بەیاننامەكە : گرنگی باشتركردنی كاری پەناگەی زۆرەملێ و یارمەتیدانی قوربانییەكان، و دڵنیابوون لە گەڕانەوەیان بۆ كۆمەڵگا بە شێوەیەكی گونجاو، هاوكات لەگەڵ بەردەوامبوونی هۆشیاری و هەڵمەتە رۆشنبیری و گرنگیدان بە لایەنی میدیایی لە بەرەنگاربوونەوە ماددە هۆشبەرەكان.