وەزیری خوێندنی باڵا بەم نزیكانە كۆلێژی تایبەتمەند بە ژیری دەستكرد ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 7-12-2024, 11:57
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەعیم عەبودی، دامەزراندنی كۆلێژی تایبەتمەند بەژیری دەستكردی ڕاگەیاند، هاوكات پڕۆژەیەكی ئاشكرا كرد كە زانایان لە چەند پسپۆڕییەكی گرنگدا لە باوەش دەگرێت.
    عەبودی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: زۆربەی زانكۆكانی عێراق بەشی ژیری دەستكردیان ناساندووە، هەروەها كۆلێژێك هەیە كە لە زانكۆی بەغدا بە تایبەتی بۆ ژیری دەستكرد دادەمەزرێت، جگە لە زانكۆكانی تر.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزارەت بیرۆكەیەكی هەیە بۆ دامەزراندنی كۆلێژێك كە دەبێتە ناوكی زانكۆكە كە كۆی نمرەی 90  نمرە و سەرووتر لەخۆبگرێت لە پسپۆڕییە مرۆیی و زانستییەكانی وەك ژیری دەستكرد، كۆمەڵناسی، یاسا، و سیاسەت، بە تێكڕا كەمتر نەبێت لە 90 پلە، و كێبڕكێ دەبێت بۆ ئەوەی ژینگەیەك بۆ زانایان لەم پسپۆڕییانەدا لەباوەش بكرێت و  ئاماژەی بەوەشكرد : كە خوێندكاران لەم كۆلێژەدا وەرگیراون دەبێتە ناوەكی دامەزراندنی زانكۆیەكی نوخبە لەساڵی داهاتوودا. 
    لە پێشبڕكێی خوێندنەوە كە وەزارەت ئامادەی كردبوو و ڕێزلێنان لە براوەكان، بۆمان دەركەوت كە زۆربەی براوەكان لە گروپی پزیشكیین  و لە لێكۆڵینەوەیەكدا لەسەر ئەم حاڵەتە، بۆمان دەركەوت كە زۆربەی نمرە بەرزەكان دەچنە سەر گروپی پزیشكی.