بەدواداچوون - INA
فەرماندەیی گشتیی سوپای سوریا ئەمڕۆ شەممە شەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی كوژراوانی چەتەكانی تیرۆریستی بۆ نزیكەی 2500 كەس بەرزبووەتەوە.
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە كە فڕۆكە جەنگییە هاوبەشەكانی سوریا و ڕووسیا هێرشی چڕیان كردووەتە سەر كۆبوونەوە تیرۆریستییەكان لە لادێكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی حومس و دەیانیان لەناوبردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە كاتی وەڵامدانەوەی سوپادا، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی سوریا- ڕوسیا، بۆ چەتە تیرۆریستییەكان لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، كوژراوانی باندە تیرۆریستییەكان و ڕێكخراوەكانیان بۆ نزیكەی 2500 كەس بەرزبووەتەوە.