باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێك ئاراستەی هاووڵاتیانی دەكات كە ئارەزووی گەڕانەوەیان هەیە

ناوخۆ
  • 6-12-2024, 21:53
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ هەینی، باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێكی ئاراستەی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە كرد كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق.
    باڵیۆزخانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگهێشتی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەكات كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق بۆ پەیوەندیكردن بە باڵیۆزخانەوە بە مەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان،
    بەم  ژمارانە پەیوەندی بكەن بە باڵیۆزخانەوە
    00963113341290
    00963113341299
    00963113341298".

    جگە لەوەش باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق لە بەیاننامەیەكی جیادا ڕایگەیاندووە: بۆ ئەو هاووڵاتییانەی عێراقی كە دەیانەوێت ژنە سورییەكانیان ڤیزای چوونە ناو عێراق وەربگرن یان منداڵانی هاووڵاتی عێراقی لە مێردێكی سووری وەربگرن، منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ دوای پێشكەشكردنی بڕوانامەی سەرپەرشتیكردن و گرێبەستی هاوسەرگیری پەسەندكردنیان پێدەدرێت.
    باڵیۆزخانەكە داواشی لە هاوڵاتیانی پەیوەندیدار كردووە لە كاتی دەوامی فەرمیدا سەردان بكەن بۆ تەواوكردنی ڕێكارە پێویستەكان.