بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، نوێنەری عێراق لە نەتەوەیەكگرتووەكان، تەئكیدیكردەوە: حكومەت ڕەتیدەكاتەوە زەوی و ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ بەئامانجگرتنی هەر وڵاتێك بەكاربهێنرێت.
نوێنەری عێراق لە وتارێكیدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: حكومەت چەندین پڕۆژەی بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەت هەوڵیداوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشتر بكات، و وتیشی: پەیوەندییەكان لەگەڵ كوەیت شایەتحاڵی پێشكەوتنی گەورەن و گفتوگۆیەكی بەردەوام هەیە.
ئاشكراشیكرد: حكومەت ڕەتیدەكاتەوە زەوی و ئاسمانی بەكاربهێنرێت بۆ بەئامانجگرتنی هەر وڵاتێك، و وتیشی: هێزە ئەمنییەكان كۆنترۆڵی خۆیان بەسەر سنوورەكانی وڵاتدا توندتركردووە.
جەختی لەسەر ئامادەیی بۆ هاوكاری لەگەڵ یونامی كردەوە لە پرۆسەی گواستنەوە و تەسفیەكردنی ئەركەكانیدا.