بەغداد - INA
ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەقی بەیاننامەی هاوبەشی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سوریا و ئێران لە بەغداد سەبارەت بە سوریا بڵاودەكاتەوە.
بەیاننامەیەكی هاوبەش (عێراقی - سووری - ئێرانی)- كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە: كە لە كۆبوونەوەكەدا، باسیان لە ئاڵنگارییەكانی بەردەم ناوچەكە بە گشتی و پێشهاتە ئەمنییەكانی ئەم دواییە لە سووریا كرد، و وەزیرەكان بۆچوونەكانیان خستەڕوو كە تیشك دەخاتە سەر قورسی ڕووداوەكانی سوریا و هەستیارییان بۆ هەموو لایەنەكانی ناوچەكە، و ئەگەرەكانی فراوانكردنی ڕەهەندەكانی، كە نوێنەرایەتی مەترسییەكی توند دەكات بۆ هەر سێ وڵاتەكە و هەڕەشە لە ئاسایشی گەلەكانیان و تەواوی ناوچەكە دەكات.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، بەشداربووان، تیرۆر بە هەموو شێوەكانی كە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پۆلێن كراوە ئیدانە كرد، و جەختیان لە كاری بەكۆمەڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كردەوە، هەوەرها هێرشە بەردەوامەكانی زایۆنیەكان بۆ سەر سوریا و غەززە و لوبنان ئیدانە كرد.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە رێككەوتوون لەسەر پێویستی بەردەوامی ڕاوێژ و هەماهەنگی نێوان هەرسێ وڵات بۆ بەدواداچوونی ئەم پێشهاتانە و ئامادەكاری بۆ هەر پێشكەوتنێك لە ڕۆژانی داهاتوودا، هەروەك تەئكید لە ڕێزگرتن لە سەروەری سوریا و سەربەخۆیی و یەكڕیزی و یەكپارچەیی خاكەكەی كرایەوە.
وەزیرەكان تەئكیدیانكردەوە: لە مەترسی ئاسایشی سوریا كە مەترسییەكی گشتی بۆ سەر سەقامگیری تەواوی ناوچەكە پێكدەهێنێت، جگە لە هەماهەنگی و هاوكاری و ڕاوێژكاری دیپلۆماسی بەردەوام بۆ نەهێشتنی هەموو مەترسییەكانی پەرەسەندن لە ناوچەكەدا هیچ بژاردەیەك لە ئارادا نییە، و هەروەها جەختیان لە پێویستی كۆكردنەوەی هەموو هەوڵە عەرەبی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان كردەوە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە بۆ ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی ناوچەكە بە گشتی و سوریا بە تایبەتی دەبێتەوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات