وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەركێكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریا

سیاسی
  • 6-12-2024, 20:10
  • +A -A

    بەغداد - INA - وەسام مەلا
    ئەمڕۆ هەینی، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی، تەئكیدیكردەوە:  كە ئەركێكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریا، و وتیشی: پەیوەندییەكانی عێراق و ئێران بەشێوەیەكی گونجاو بەرەوپێش دەچێت، ئێمەش بڕیارمانداوە بۆ بەردەوامیدان بە چالاكییەكانمان بە هاوبەشی سەبارەت بە سوریا.
    عێراقچی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەكەیدا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: ئەركێكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریا.
    وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی عێراقی كرد بۆ میوانداریكردنی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی گرنگ لە بەغداد، و وتیشی: كۆبوونەوە گرنگەكانی لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی عێراق ئەنجامداوە كە تیایدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی سوریای كردووە.
    ئاشكراشیكرد: پەیوەندییەكانی عێراق و ئێران بەشێوەیەكی گونجاو بەرەوپێش دەچێت، ئێمەش بڕیارمانداوە بۆ بەردەوامیدان بە چالاكییەكانمان بە هاوبەشی سەبارەت بە سوریا.
    عێراقچی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: كۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەمڕۆ سێ پەیام لەخۆدەگرێت، یەكەمیان پشتیوانی لە حكومەت و گەلی سوریایە لە دژی گروپە چەكدارە تیرۆریستییەكان، و وتیشی: هەركەسێك بیەوێت دەستوەردانەكانی قەوارەی زایۆنی لەم دۆخەی سوریادا بەدەر بكات، هەڵەیە.
    ڕوونیشیكردەوە: پاڵپشتیی خۆمان بۆ سوریا ڕاگەیاند، بەهەموو توانای خۆمانەوە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم پشتیوانییە، و وتیشی: "هەڕەشە تیرۆریستییەكان لە سووریا تەنیا لە سووریا سنووردار نابن، بەڵكو ئەگەر بەرەنگاری بەرپەرچدانەوەیان نەكەنەوە، كاریگەری لەسەر وڵاتانی دراوسێش دەبێت.
    عێراقچی ڕایگەیاند: تیرۆر هیچ سنوورێك ناناسێت و تیرۆریستان دەبێت لە سەرەتادا شەڕیان لەگەڵدا بكرێت، هەروەك چۆن نابێت لە شەری تیرۆردا جیاكاری بكرێت.
    جەختیشیكردەوە: كە ئەركێكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سوریا و ئەو وڵاتانەی كە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا سەركەوتوون، بەرپرسیارن لەم دۆخە، و وتیشی: پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە هەوڵەكانی ناوچەكە دژ بە تیرۆر بكات بەتایبەتی ئەوانەی لە سوریان.