وەزیری دەرەوەی سوریا: دەستێوەردانەكان لە سوریا ئاشكرا بوون و ئامانجیان تەماحی مێژووییە

سیاسی
  • 6-12-2024, 19:54
  • +A -A

    بەغداد - INA - وەسام مەلا
    ئەمڕۆ هەینی، وەزیری دەرەوەی سوریا بەسام سەباغ، تەئكیدیكردەوە:  دەستێوەردانەكان لە سوریا ئاشكرا بوون و ئامانجیان تەماحی مێژووییە، هاوكات سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق دەربڕی بۆ میوانداریكردنی ئەو كۆبوونەوە سێ قۆڵییە.
    سەباغ لەمیانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەكەیدا، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دیدار و گفتوگۆم لەگەڵ سەرۆكایەتییەكان لە عێراق ئەنجامدا سەبارەت بەو هێرشە تیرۆریستییەی بەرەی نوسرە بۆ سەر پارێزگاكانمان دەستیپێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پێشهاتە مەیدانیەكان و هەڕەشە ئەمنییەكان و دۆخی مرۆیی سوریای ڕوونكردەوە، و وتیشی: سوپای عەرەبی سوریا ئەركی خۆی جێبەجێ دەكات بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە تیرۆریستیەكان.
    جەختیشیكردەوە: تیرۆریستان بڕیارنامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش پێشێل دەكەن، و وتیشی: دەستێوەردانەكان لە سوریا ئاشكرا بوون و ئامانجیان تەماحی مێژووییە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هاوپشتی و پشتیوانییەكی بەرفراوان بۆ حكومەتی سوریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قبوڵنەكردنی دوو پێوانەیی هەبوو، هەوەرها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ عێراق دەربڕی بۆ میوانداریكردنی ئەم كۆبوونەوە گرنگە.