وەزیری دەرەوە: ئاسایشی سوریا پەیوەندی بە ئاسایشی ناوچەکەوە هەیە

سیاسی
  • 6-12-2024, 19:06
  • +A -A

    بەغداد - INA - وەسام مەلا
    ئەمڕۆ هەینی، وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، تەئكیدیكردەوە: ئاسایشی سوریا پەیوەندی بە ئاسایشی ناوچەكەوە هەیە،و راشیگەیاند: عێراق داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كۆمكاری عەرەبی دەكات لەسەر ئاستی وەزاری بۆ تاوتوێكردنی دۆخی مەترسیداری سوریا.
    حسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سوری و ئێرانییەكانی لە بەغداد، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو و بە وردی باسمان لە دۆخی سوریا و لێكەوتەكانی لەسەر وڵاتانی دراوسێ، بە تایبەت عێراق كرد، و جەختیشیكردەوە: كە ئاسایشی سوریا پەیوەندی بە ئاسایشی ناوچەكەوە هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێرشەكانی سەر سوریا لەلایەن ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە لە هەر شوێنێك بن ئیدانە دەكرێن، وتیشی: عێراق یەكێك بووە لە قوربانییەكان و روبەروبوونەوەی تیرۆر.
    ئاشكراشیكرد: هەڵوێستی عێراق ڕوونە و ئاسایشی سوریا و عێراق بەیەكەوە گرێدراوە، و تەئكیدیشیكردەوە: لە پاراستنی خاك و سنوورەكانی عێراق و دوورخستنەوەی لە هەر هێرشێكی تیرۆریستی لە ڕێگەی هەموو جۆرەكانی هێزی چەكداری عێراقییەوە.
    حسێن هەر لەمیانەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا رایگەیاند: هێزە چەكدارەكانمان ئامادەن بۆ پاراستنی نیشتمان،و وتیشی: بەغداد دەستپێشخەری دەكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ژمارەیەك وڵات لە بەغداد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی مەترسیدار لە سوریا.
    حسێن دەڵێت: ئێمە داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی كۆمكاری عەرەبی دەكەین لەسەر ئاستی وەزیران و كەڵك لە هەموو ئامرازە دیپلۆماسییەكانیش وەردەگرین بۆ گەیشتن بە ئارامی لە دۆخی سوریا، و وتیشی: پەیوەندی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی توركیا و  سعودیە و ئیمارات و میسر و ئوردن كراوە و پێكەوە كاردەكەین بۆ هەماهەنگی ئەم بابەتە.
    حسێن جەختی لە پشتیوانی عێراق بۆ گەلی سوریا بە ناردنی یارمەتی مرۆیی كردەوە.