عەبادی: عێراقییەكان لە روبەروبوونەوە لەگەڵ تیرۆر ناترسن

سیاسی
  • 6-12-2024, 18:03
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر حەیدەر عەبادی، جەختیكردەوە: عێراقییەكان لە روبەروبوونەوە لەگەڵ تیرۆر ناترسن.
    عەبادی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی  (ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردوە، ڕایگەیاند: عێراقییەكان سەلماندوویانە كە لە ڕووبەڕووبوونەوە ناترسن، بەتایبەتی لەگەڵ تیرۆر، بەڵام ئەوانەی بەرپرسیارن لە سەركردایەتیكردنی وڵات، دەبێت بەرپرسیارێتی سەركردایەتی لە ئەستۆ بگرن، لە سەرووی هەموویانەوە بەڕێوەبردنی قەیرانەكان بە ژیرانە و دوورخستنەوەی سەركێشی و لێكدانەوەی هەڵە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ناوچەكەمان لە شەڕ و ململانێكاندا دەكوڵێت و ڕزگاركردنی عێراق لە كارەساتەكانی ململانێی نێوان میحوەرەكان، ئازایەتی سەركردایەتی و حیكمەتی هەڵوێستێكە، كە ساتەوەختی مێژوویی ئاڵۆز و تێكەڵاو و مینڕێژكراوی پێویستە.
    جەختیشیكردەوە: جەنگ بەسەرماندا سەپێنرا و خەڵكێكمان هەیە بۆ بەرگریكردن لە عێراق، و وتیشی: عێراق لە پێشەنگدایە و دەبێت دروشمی ئێمە پاراستنی خاك و گەل و بەرژەوەندی و سەروەری وڵاتەكەمان بێت، و ئەوانەشی موزایەدە بە دروشم دەكەن دەبێت بێدەنگ بن.