بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، تەئكیدیكردەوە: عێراق پاڵپشتی هەموو دەستپێشخەرییەك دەكات بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.
وەزارەتەكە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە لە بەغداد پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراچی كرد.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەكانی ناوچەكە بەتایبەتی دۆخی سوریا كرا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، هەردوولا جەختیانكردەوە: كە درێژبونەوەی تیرۆر لە سوریا هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی تەواوی ناوچەكە، و نیگەرانی قووڵی خۆشیان دەربڕی سەبارەت بەو رووداوانەی لەوێ ڕوودەدەن.
بەگوێرەی بەیاننامەكە حسێن تەئكیدیكردەوە: عێراق پاڵپشتی لە هەموو دەستپێشخەرییەك دەكات كە ئامانجیان بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیری لە ناوچەكە بێت، و ئامادەیی وڵاتیشی دەربڕی بۆ دابینكردنی هەموو شتێكی پێویست بۆ بەشداریكردن لە گەیشتن بە ئاشتی و كەمكردنەوەی پەرەسەندن.
جەختیشیكردەوە: ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئاسایشی هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران هەیە، ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی هەڵوێستەكان هەیە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری گەلانی ناوچەكە.
ئاشكراشیكرد:بەتەنها بە ڕێگەی سەربازی ناتوانرێت ئاسایشی ناوچەكە بەدی بهێنرێت، و تەئكیدیشیكردەوە: لە گرنگی ئەو ڕۆڵەی كە دیپلۆماسیەت دەبێت بیگێڕێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان و دامەزراندنی سەقامگیری ناوچەكە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات