مەشهەدانی: پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی ئێستای سوریا بكرێت

سیاسی
  • 6-12-2024, 16:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، تەئكیدیكردەوە: پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی ئێستای سوریا بكرێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: مەشهەدانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سووریا بەسام سەباغ و شاندی یاوەری كرد، و لەگەڵیدا باسی لە پێشهاتەكانی سەر خاكی سوریا و بارودۆخە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان كرد،و وەزیری دەرەوەی سوریاش ڕوونكردنەوەیەكی گشتگیری لەسەر ڕووداوەكان پێشكەش كرد.
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكردەوە: كە پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی ئێستای سوریا بكرێت و وتیشی: پێویستە كۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی دراوسێ ئەنجام بدرێت بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەكی سەلامەت بۆ دۆخەكە كە لە بەرژەوەندی گەلی سوریا و گەلانی ناوچەكەدا بێت.