بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی كردەوە بۆ خستنەڕووی هەڵوێستێكی یەكگرتوو بەرامبەر پێشهاتەكانی سوریا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیكرد لە وەزیری دەرەوەی سوریا بەسام سەباغ، و دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سوریا و تەواوی ناوچەكەی لەگەڵیدا تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران، هەڵوێستی عێراقی بۆ وەستان لە پاڵ سوریا و گەلەكەیدا دووپاتركردەوە، و جەختی لە گرنگی پاراستنی سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا كردەوە.
هەروەها سەرۆك وەزیران ئاماژەی كرد: بە بەردەوامی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی عێراق لە پێناو پاراستنی ئاسایشی سووریا ، كە ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دیكەی ناوچەكە هەیە، و تەئكیدیشی لەسەر گرنگی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی كردەوە، بۆ خستنەڕووی هەڵوێستێكی یەكگرتوو بەرامبەر بە ئاستەنگەكانی ناوچەكە، و لە لە پێش هەمووشیانەوە پێشهاتەكانی سوریا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات