بەغداد – ا ه ع موجاهید ئەبو هەیل، ئەمرۆ سێ شەممە، لەسەنتەری بەدری رۆشنبیری خەڵاتی رێزلێنان و داهێنانی لەلایەن یەكێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنی عێراقەوە پێ بەخشرا، لەبەرامبەر هەوڵەكانی لە نێو تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و ئەو كادرانەی كاری تێدادەكەن بۆ ئەو روماڵە تایبەتەی كە لەكاتی هێرشەكانی سوپای عێراق و بەدیهێنانی سەركەوتن بەسەر تیرۆردا كردیان، لەگەڵ روماڵی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەیەكی سەركەوتوو لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات و پێشكەشكردنی پرۆگرامی تایبەت بە مانگی رەمەزان. لای خۆیەوە مزەفەر سەلمان سەرۆكی یەكێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنی عێراق، لە میانی بەخشینی خەڵاتەكە بە موجاهید ئەبوهەیل رایگەیاند:" تۆڕی راگەیاندنی عێراقی رۆڵی گرنگی هەبوو لە بەدیهێنانی سەركەوتن بەسەر تیرۆردا". وتیشی " كارمەندانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ماندوبوون بە پێشكەشكردنی چەندین پرۆگرام و راپۆرت بە شێوەیەكی هاوسەنگ سەبارەت بە هەڵبژاردنی 12ی ئایار لەگەڵ روماڵكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەدەرەوە و ناوەوەی وڵات و پێشكەشكردنی پرۆگرامی ناوازە سەبارەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز، لەسەر ئەو بنەمایەش خەڵاتی داهێنانی راگەیاندنی عێرقییان پێبەخشرا". هاوكات موجاهید ئەبوهەیل خەڵاتەكەی یەكێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنی عێراقی و سەنتەی بەدری رۆشنبیری بەرزنرخاند و تەئكیدیكردەوە " تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بەیەكچاو سەیری پێكهاتەكانی عێراق دەكات، ئەو كادرانەش كە كاری تێدا دەكەن لەرێگەی بەرهەمەكانیانەوە دەیانەوێت كۆمەڵگەیەكی رۆشنبیر بنیات بنێن كە بەدووربێت لە رق و كینە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات