بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدی لە ڕۆڵی بەردەوامی عێراقی لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی كردەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید پێشوازیكرد لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدی هاوڕێی.
راشیگەیاند: لە میانی دیدارەكەدا كە ئەمڕۆ هەینی 6-12-2024 لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو و فواد حسێن جێگری سەرۆك وەزیر و وەزیری دەرەوە ئامادەی بوو، باس لە پێشهاتی سیاسی و ئەمنی گۆڕەپانی ناوچەكە كرا، بەتایبەت پێشهاتی ئەمنی ئەم دواییەی سوریا و كاردانەوەی لەسەر دۆخی ناوچەكە.
بەپێی بەیاننامە، سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد: بە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان و هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و پاراستنی یەكڕیزی و سەروەری سوریا و سەلامەتی گەلەكەی، هاوكات جەختیكردەوە: لە گرنگی بەردەوامی ڕاوێژ و هەماهەنگی بە شێوەیەك كە ئاشتی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بپارێزێت، لەگەڵ دانانی پلانێكی گونجاو بۆ ڕێگریكردن لە كاردانەوەی زیاتری ڕووداوەكان لە ناوچەكەدا.
سەرۆك كۆمار هەڵوێستی عێراقی دووپاتكردەوە: بۆ پشتیوانیكردن لە ئۆقرەی و سەقامگیری لە ناوچەكە و هەوڵەكان بە ئاراستەی ڕێگریكردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێكان، ڕوونیشیكردەوە: كە پێشهات و ڕووداوەكانی سوریا و كاردانەوەیان لەسەر ناوچەكە بە گشتی تێڕامان و سەرنجی وردی پێویستە، ئاماژەشییكرد: بە ڕۆڵی بەردەوامی عێراق لە سەرخستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
لای خۆیەوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان و هێوركردنەوەی دۆخەكە بە شێوەیەك كە خزمەت بە گەلانی ناوچەكە و سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوورییان بكات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات