رەوشی كەشوهەوا .. باران و بەرزبوونەوەی كەمی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 6-12-2024, 14:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، و هاوكات پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی كەمی پلەكانی گەرما دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سبەی شەممە، كەشوهەوای نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پلەی گەرما لە بەغداد و ئەنبار 21 و لە كەركوك و سەڵاحەدین و هەولێر 19، دهۆك و دیالە 18، سلێمانی 17، نەینەوا 16، كەربەلای پیرۆز و بابل و واسیت 23، و نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە و موسەننا و بەسرە 24، و میسان و زیقار 25 پلە دەبێت.
    راشیگەیاند: رۆژی یەكشەممە كەش و هەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و باشور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات هاوشێوە دەبێت.
    رونیشیكردەوە: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم و پەرشوبڵاو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور هاوشێوە دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی كەمێك لە ناوچەكانی باشوور.
    ئاشكراشیكرد: پێشبینییەكانی كەشوهەوای سێشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوا لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی كەمی پلەكانی گەرما بەگشتی.