بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رایگەیاند: عێراق بەردەوامە لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانەكانی سوریا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی كرد،و لە میانەی دیدارەكەدا باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و پێشهات و ڕووداوەكانی ناوچەكە كرد، بەتایبەتی ئەوەی لە گۆڕەپانی سوریادا ڕوودەدات.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا: هەڵوێستی فەرمی و نەگۆڕی عێراق لەگەڵ یەكگرتوویی و ئاسایش و سەقامگیریی سوریادایە، وجەختیشی لە گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری خاكەكانی سووریا كردەوە.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە: عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی قەیرانەكانی سوریا، بەهۆی كاریگەرییە ڕوونەكانی لەسەر ئاسایشی عێراق،و وتیشی: ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات جیانەكراوەیە لە ڕووداوەكانی غەززە و لوبنان كە هەڕەشە لە ئاسایش و ناسەقامگیریی ناوچەكە دەكەن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات