بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ كوژرانی دوو تیرۆریستی لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند كە یەكێكیان پشتێنی تەقینەوەی بەسبوو.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان، و بە بەدواداچوونی وەزیری ناوخۆ، دەزگا و بەرێوەبەراتیەكانی هەواڵگری ئۆپەراسیۆنەكانی پێشوەختەیان چڕكردەوە بۆ بەدواداچوونی ئەندامانی ماوەی باندە تیرۆریستییەكانی داعش.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی و تایبەتدا ماوەی چەند ڕۆژێك بە بەردەوامی چاودێری دوو تیرۆریست كرا لە سنوری پارێگای دیالە كە یەكێكیان زۆر مەترسیدار بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەسەر بنەمای ئەم زانیارییە وردانە، (شانەی سقور) جوڵەیان كرد و گەمارۆیان دان و توانیان بیانكوژن، دەركەوت كە یەكێكیان پشتێنەی تەقینەوەی بەستوە،و هەروەها دەست بەسەر چەك و كەرەستەی لۆجستیكی هەردوو تیرۆریستەكەشدا گیرا.