بەغداد - INA - حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نووری مالیكی، رایگەیاند: رووداوەكانی سوریا سەرەتای پڕۆژەیەكی نوێی تیرۆریستین، و پێویستە عێراق بپارێزین.
مالیكی لە میانەی وتارێكیدا لە قەزای میشخاب لە باشووری پارێزگای نەجەفی ئەشرەف، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: فەلەستین بەدەست ستەمەوە دەناڵێنێت، و جیهان بێدەنگە لە بەرامبەر تاوانەكانی تاوانبار ناتەنیاهۆ، و لە كۆڕ و كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكاندا چەپڵەی بۆ لێدەدەن.
ئاشكراشیكرد: لە مێژووی قەوارەی زایۆنیدا كەس نەیوێراوە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ببێتەوە و بۆ یەكەمجار رووبەرووی ئەو بڕە زۆرە مووشەكانە بوەوە كە لە غەززە، باشووری لوبنان و ئێرانەوە هەڵدران، وتیشی: ئێمە لەم جەنگەدا چەندین سەركردەمان شەهید بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق بە چەندین قەیراندا تێپەڕیوە، لەوانە ئەو كاتەی جیهان لە ڕێگەی تیرۆر و باندە تیرۆریستییەكانی داعشەوە لەسەری ڕێككەوت، بەڵام بە ئەزموونێكی سەركەوتوو توانیمان ئەم خاكە بپارێزین، و وتیشی: تاوانبار جولانی كە تاقیكردنەوەیەكی نوێ لە تیرۆر ئەنجام دەدات، داوای كرد حەشد نەچێتە ناو سوریا، بەڵام ئێمە بێلایەن نین و لە هەر شوێنێكدا بێت شەڕ دەكەین بۆ بەرگریكردن لە ئیسلام و موسڵمانان.
ئاشكراشیكرد: ڕووداوەكانی سوریا تەنها سەرەتای پڕۆژەیەكی نوێیە و پێویستە عێراق لە شانە نوستوەكان بپارێزین لە هەر شوێنێك لە ڕێگەی یەكێتی نەتەوەییەوە، چونكە هەموو گەلی عێراق لە پاڵ پاراستنی وڵات لە هەر پڕۆژەیەكی تیرۆریستی كە ڕەنگە زیان بە عێراق بگەیەنێت وەستابوون.
وتیشی: سوپاكەمان و حەشد و دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و عەشیرەتییەكان توانای پاراستنی عێراقیان هەیە، ئێمە سەر بە رێگای شەهیدە ڕاستگۆكانین، ئەوانیش بنكەی هێزمانن، و ئێمەش خیانەت لەو خوێنە ناكەین كە لە پێناو نیشتماندا ڕژا.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات