بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوە تەئكیدیكردەوە: لەگەڵ لایەنی توركیا تاوتوێی كۆمەڵێك دۆسییەیان كردووە، لەوانە پێشهاتەكانی سوریا.
وەزارەت لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: كۆبوونەوەكانی ڕاوێژكاری سیاسی لە نێوان عێراق و توركیا لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوەچوو، كە لایەنی عێراقی سەرۆكی فەرمانگەی وڵاتانی دراوسێ محەمەد رەزا حسێنی سەرۆكایەتی دەكرد و لایەنی توركییش سەرۆكی فەرمانگەی عێراق و ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا باڵیۆز عەلی رەزا گونای سەرۆكایەتی دەكرد.
بەیاننامەكە ئاماژە بەوەشكردووە: لە گفتوگۆكاندا كۆمەڵێك فایلی بەرژەوەندی هاوبەش كرا تاوتوێكرا، كە تیایدا جەخت لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری سیاسی و پێكهێنانی هەڵوێستی هاوبەش لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان كرایەوە، و ئاشكراشیكرد: ڕێككەوتن كرا لەسەر ئەوەی لە ماوەی مانگی یەكی داهاتوودا كۆبوونەوەی سیاسی لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی دەرەوەی هەردوو وڵات ئەنجام بدرێت، دواتر كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی پلاندانان بە سەرۆكایەتی هەردوو وەزیری دەرەوە ئەنجام بدرێت.
رونیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بۆ عێراق لە 22ی نیسانی 2024 و ڕێگاكانی كاراكردنی ئەو لیژنە هەمیشەیی و یاریدەدەرانەی لێیانەوە سەرچاوە دەگرن بۆ جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتن و یاداشتنامە لێكتێگەیشتنانەی لە نێوان هەردوو وڵات واژۆكراون.
بە گوێرەی بەیاننامەكە، لەسەر ئاستی ئەمنی، رێگاكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری ئەمنی و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنە دووقۆڵییەكانیان تاوتوێ كرد ، هاوكات هەردوولا لەسەر پێویستی ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەشی ئابووریی عێراق و توركیا لە ساڵی داهاتوودا ڕێككەوتن، هەروەها درێژەدان بە كۆبوونەوەكانی لیژنەی ئابووری و بازرگانی (JETCO) كە ئێستا لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، بە گرنگیدان بە بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕاكێشانی وەبەرهێنانی توركیا بۆ عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێشهاتەكانی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و كۆبوونەوە دووقۆڵی و چوارقۆڵییەكانی پەیوەست بەو بابەتە تاوتوێ كران، ئەمە جگە لە فایلی ئاو و گرنگی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی هاوكاری لەم بوارەدا.
سەبارەت بە پرسە ناوچەییەكان، هەردوولا جەختیانكردەوە: لە پێویستی هاوكاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، بەتایبەتی پێشهاتەكانی سوریا و كاردانەوەكانیان لەسەر هەردوو وڵات و ناوچەكە، لە هەمان كاتدا ئیدانەی دەستدرێژی زایۆنییەكان بۆ سەر غەززە و لوبنانیان كرد و تەئكیدیان لەسەر هەڵوێستە هاوبەشەكان لەم بارەوە كردەوە .
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات