سەرۆکایەیی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه" نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ " عەبدوڵڵا مەتەر خەمیس مەزرووعی" باڵیۆزی نوێی ئیمارات لە عێراق، پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى لێ‌كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه.
وەک راگەیەندراوکە ئاماژەی پێداوە : لاى خۆیەوە،باڵيۆزى ئيمارات سڵاو و ڕێزی سه‌رۆکی ئیمارات "شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیانی" گه‌یانده" نێچیرڤان بارزانی" هه‌روه‌ها ستايشى پەیوەندییە بەهێزەکانی وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا کرد و جەختی لە پابەنديی ئیمارات بۆ بەهێزکردنی زیاتری پەیوەندییه‌كانى، به‌تايبه‌تى له‌گه‌ڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.
بوگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : له دیداره‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سڵاو و ڕێزی خۆی نارد بۆ جه‌نابی سه‌رۆکی ئیمارات و سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی به‌رده‌وامی ئیمارات له عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه،و هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش لە بوارە جیاکاندا بيروڕايان گۆڕييهوه.
هەروەك دوايين پێشهاته‌کانى ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى دۆخى سووريا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.