بەغدا-INA
لە عەممان "باڵیۆز شێخ عومەر بەرزنجی " پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی دیاری عێراقی نیشتەجێی ئوردن دەکات، و بەڵێن دەدات کە پەیوەندییەکانی وەک باڵیۆز لەگەڵ ئوردن پتەوتر بکات و بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم عێراقییەکان بەوپەڕی توانایەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی "شێخ عومەر بەرزنجی " لەباڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانشینی ئوردنی هاشمی،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە باڵاخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لەعەممان "بەرزنجی" پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی دیاری پێکهاتە عێراقی نیشتەجێی ئوردن کرد،و لەدیدارێکدا تاوتوێی دۆخی عێراقیە نیشتەجێبوەکانی ئوردن کراو تەئکیدا لەسەر باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەکرا کە باڵیۆزخانەی عێراق لە عەممان پێشکەشیان دەکات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : باڵێۆز "بەرزنجی " هەر لەدیدارەکەدا ،جەختی لەسەر پەیوەندی بەردەوام کرد لەگەڵیان لە سەرجەم بۆنە و پرسەکان و بەدواداچوون بۆ داواکانیان و پشتگیریکردنیان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : بالیۆز " بەرزنجی " جەختی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ ئوردن کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی برای بکات ،و کارئاسانی و خزمەتگوزاری پێشکەش بەهاوڵاتیانی عێراقی نیشتەجێی ئوردن بکات لە کارووباری کونسوڵگەری بەوپەڕی کارایی و پیشەیی .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەلایەن خۆیانەوە کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگای عێراقی نیشتەجێی ئوردن، ستایشی ئەو میوانداریەو پێشوازیەی ناڵیۆز بەرزنجیان کرد،و پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەکرد بۆ گەیشتنی بە سەلامەتی بۆ ئوردن و وەرگرتنی ئەرکی نوێی وەک باڵیۆزی کۆماری عێراق، لە ئوردن ، هەروەك هیوای سەرکەوتنیان بۆ بالیۆز و ستافی باڵیۆزخانەی عێراق خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکی نەتەوەیی خۆیان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی وڵات سەربخات.