وەزیری بازرگانی: پێشخستنی کێبڕکێی دادپەروەرانە بەشێکی سەرەکی دیدگای دەوڵەتە

ناوخۆ
  • 5-12-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە"ئەسیر غرێری " وەزیری بازرگانی،رایگەیاند:کە پێشخستنی کێبڕکێی دادپەروەرانە بەشێکی سەرەکییە لە دیدگای دەوڵەت،روونیشیکردەوە کە حکومەت لە یەکەم ڕۆژی پێکهێنانیەوە پشتگیری لە دامەزراوە ئابوورییە نیشتمانییەکان کردووە.
    "ئەسیر غرێری " وەزیری بازرگانی،لە میانی یەکەمین کۆنفرانسی کێبڕکێی نێودەوڵەتی، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو،بە نوێنەرایەتی سەرك وەزیران وتی: بەرەوپێشبردنی کێبڕکێی دادپەروەرانە کارێکی جەوهەرییە و  بەشێکە لە دیدگای حکومەت بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی هاوسەنگ و بەردەوام، چونکە کێبڕکێ هۆکاری سەرەکییە بۆ باشترکردنی کوالیتی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان و هاندانی بۆ داهێنان و ڕەخساندنی هەلی کار، و بەرزکردنەوەی جولە بازاڕەکان بۆ باشترکردنی دۆخی خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان.
    ڕاشیگەیاند : کە حکومەت هەر لەیەکەم ڕۆژی پێکهێنانی خۆیەوه پاڵپشتی دام و دەزگا ئابورییەکانی کردوە و  پرەنسیپەکانی شەفافیەتی پەیڕەو کردوە،هەروەك دامەزراندنی ئەنجومەنی پێشبڕکێ و خۆپاراستن له قۆرخکاری هه نگاوێکی گرینگ بوو .
    ئاماژەی بەوەشدا : سەرەڕای ئەو تەحەدایە گەورانەی وڵاتەکەمان ڕووبەڕووی بۆتەوە، ئێمە بەرەو پێشەوە دەڕۆین لە بنیاتنانی دامەزراوە بەهێزەکاندا کە بەشدارن لە ڕێکخستنی بازاڕ و پاراستنی لە  زیانەکان.
    وەزیری بازرگانی ڕوونیشیکردەوە : حکومەت بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی کاردەکات، وەک ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پێشبڕکێ و دژە قۆرخکاری، بۆ پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتییەکی پێویست بۆ ئەنجومەن بۆ ئەوەی ڕۆڵی کاریگەری خۆی لە دڵنیابوون لە ژینگەیەکی ئابووری دادپەروەرانە ببینێت .
    وەزیری بازرگانی جەختی لە گرنگی هاوکاری بەرهەمدار لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت بۆ گەیشتن بە ژینگەیەکی کێبڕکێی ڕاستەقینە کردەوە، هەروەك جەختی لەسەر پابەندبوونی حکومەت بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانیکردنی ئەم ئەنجومەنە وەک بەشێک لە ستراتیژییەکەی بۆ هاندانی گەشەپێدانی بەردەوام و بەرەوپێشبردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی کردەوە.