بەغدا-INA
ئەمرۆ پێنج شەممە "لەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆک کۆمار،جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان لە بواری پیشەسازیی سەربازیدا کردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتوو:
ئەمرۆ پێنج شەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی بەغدا پێشوازی کرد لە ئەندازیار "مستەفا حەسەن عاتی " سەرۆکی دەستەی پیشەسازی سەربازی.
لەکۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی کارەکانی دەستەی پیشەسازیی سەربازی و چۆنیەتی پەرەپێدانی بەرهەمەکانی کرا و سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەگرنگی پشتیوانیکردن لەو دامەزراوەیە کرد و گرنگی هەوڵدان بۆ ئەوەی بیکاتە دابینکەری سەرەکی دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت بەشێوەیەک کە پێداویستییە ڕاستەقینەکانی دابین بکات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆک کۆمار تەئکیدی لەسەر پێویستی کارکردن لەسەر چڕکردنەوەی میکانیزمەکانی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی خاوەن لێهاتوویی بواری پیشەسازیی سەربازی کردەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونیان و زیادکردنی لێهاتوویی کادری ئەندازیاری و تەکنیکی بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لەبەرزکردنەوەی توانامرۆییەکان و تەکنەلۆژیا و پیشەسازی و خزمەتکردن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی وڵات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەلایەن خۆیەوە "مستەفا عاتی" سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ بایەخدانی بە کارەکانی دەستەی پیشەسازی سەربازی و جەختی لەوە کردەوە کە دامەزراوەکە بە هەموو پێکهاتە و کادرەکانییەوە پەرۆشی بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەت دەردەبڕن .
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات