بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆك وەزیران،تەرخانکردنی هاوکاریەکی دارایی بۆ ئەو خۆبەخشانە ڕاگەیاند کە لە کاتی ئەرکەکانیاندا ڕووبەڕووی ڕووداو دەبنەوە،هاوکات ئاماژەی بە پەرەپێدانی بەرنامەیەک بۆ گەنجەکان کرد تا بتوانن لەو ڕێگایەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و لێکۆڵینەوە بکەن و داواکاری پێشکەش بە چالاکییە خۆبەخشییەکان بکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەشداری لە ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی کاری خۆبەخشی کرد،کە لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو،و تیایدا خەڵاتی ڕێزلێنانی نیشتمانی بەخشینی پێشکەشی براوەکانی لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : سەرۆک وەزیران لە وتارەکەیدا لە میانی ئاهەنگەکەدا،جەختی لە گرنگی ئەم ڕۆژە کردەوە کە تایبەتە بە ستایشکردنی بەهای کاری خۆبەخشانە،و پاڵپشتیکردنی هەوڵ و بەشداری و قوربانیدانی خۆبەخشەکان،و بەرەوپێشبردنی نازناوی هاوپشتی کۆمەڵایەتی و مرۆیی.
ئاماژەی بەوەشدا : کە خۆبەخشی کارێکی مرۆییە،و تێیدا خۆبەخشەکان لە پێناو ئامانجە بەرزەکان لەسەروو بەبەرزی دەمێننەوە.
لەدرێژەی قسەکانیدا ؛ سەرۆک وەزیران ئەوەی بەبیر ئامادەبوان هێنایەوە : کە ئەو خزمەتە گەورانەی کە لەلایەن خۆبەخشەکانەوە پێشکەشکراون بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە شەڕی چەتە تیرۆریستەکانی داعش، هەر لە شەڕکردنی خۆبەخشانە، و پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ ئاوارەکان لە کاتی هەڵمەتەکانی ڕزگار کردنی ناوچەکان ، کە لەڕاستیدا ئاوکات بارودۆخێکی سەخت بوو ، هەروەك ستایشی هەوڵەکانی ئەنجومەنی باڵای گەنجانی کرد لە بەرەوپێشبردنی گەنجان ،و ئاماژەی بە پەرۆشی خۆی بۆ بەشداریکردن لەم ئاهەنگە گرینگەی ڕۆژی جیهانی خۆبەخشەکان کرد لە پێنجەمی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکدا .
سەرۆک وەزیران
پیرۆزبایی لە سەرجەم براوەکانی خەڵاتەکە کرد،و جەختی لەوە کردەوە کە هەر کەسێک کاری خۆبەخشانە بکات، براوەی خەڵاتی مرۆڤایەتییە پێش هەر خەڵاتێکی تر .
ڕاشیگەیاند : عێراق یەکێکە لە وڵاتەکانی جیهان کە خۆبەخشانە کاری کردووە،و جیهان بەخشندەیی و توانای عێراقییەکان دەبینێت،سەرەتای خۆبەخشانەش بۆ نیشتمان بوو لە هەموو ئەو تەحەددیاتانەی کە رووبەڕووی بۆتەوە بەتایبەت لە شەری چەتەکانی داعش و لەکاتی ڕووبەرووبونەوەی پەتای کۆڕۆنا،کە لەڕاستیدا کەبیریان ناکەین،و ئەو نیاز و هەوڵانە جێگای دەستخۆشین و پێویستە وڵاتی پێ بونیاد بنێن.
سەرۆک وەزیران روونیشیکردووە کاری خۆبەخشی تەنها بۆ کاری خێرخوازی و حاڵەتە تایبەتیەکان نییە،بەڵکو پێویستە لە لایەنی ژینگەیی و ئاستەنگە مەترسیدارەکانیدا کاربکرێت هاوشانی ڕووبەرووبونەوەی تیرۆر، جەختیشی لە هەوڵی خۆبەخشانەی حکومەت کردەوە کە هەوڵەکان بە تەنیا بەس نین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان،هەروەك هەموو دیاردە مەترسیدارەکانی کۆمەڵگا پێویستیان بە کاری خۆبەخشی هەیە، یەکەمیان ڕووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکانە کە مەترسیەکان بەئامانجکردنی گەنجانە، کە خۆی لەخۆیدا کارێکی سیستماتیک هەیە بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە قوتابخانەکاندا ،بۆیە پێویستمان بە کاری خۆبەخشانە بۆ چالاکی جۆراو جۆری کۆمەڵایەتی هەیە.
سەرۆک وەزیران،جەختی لە پێویستی
هەوڵی خۆبەخشانە بۆ بەهێزکردن و یەک خستنی ڕیزە نیشتمانییەکان و بڵاوکردنەوەی گوتاری نەتەوەیی کردەوە، ئاماژەی بەوەشدا : کە حکومەت درک بە گرنگی کاری خۆبەخشی دەکات،و ساڵی ڕابردووش ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد کە پاڵپشتی چالاکی خۆبەخشین دەکات.
هەر لە درێژەی قسەکانیدا،سەرۆک وەزیران ڕێنمایدا بە وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی و وەڵامدانەوەی خۆبەخشانە،هەروەها بەدواداچوونی ورد بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە ، جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت پابەندن بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ تیمەکانی کاری خۆبەخشانە.
هەروەک ووتیشی : حکومەت پاڵپشتی چالاکییەکانی تیمە خۆبەخشەکان و کاری خۆبەخشی دەکات وەک ڕێزلێنانێک بۆ کارە گرنگەکانیان،ئەوە جگە لەوەی هاوکاری دارایی ئەو خۆبەخشانە دەکات کە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆبەخشییاندا تووشی ڕووداو دەبن،جگە لە دابینکردنی خەڵاتی ساڵانە و خەڵاتی نیشتمانی و ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی خۆبەخشی عێراقی،هەروەها ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە بۆ پێدانی خاڵی ئەولەویەت لە کاندیدکردن بۆ خولی گەشەپێدان،و پێدانی مۆڵەتی خوێندن بۆ خاوەن کاری خۆبەخشی، جگە لەوەش پەرەپێدانی بەرنامەیەکی خۆبەخشی سیستماتیک بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن خۆیان تۆمار بکەن و لێکۆڵینەوەکانیان پێشکەش بکەن وداواکاری بۆ چالاکی خۆبەخشی پێشکەش بکەن.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات