بەدواداچوون-INA
ئەمرۆ پێنج شەممە،سوپای سوریا ڕایگەیاند : کە هێزەکانیان لە دەورووبەری پارێزگای حەما بەشێوەیەکی توند ڕووبەڕووی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان بونەتەوە و خەسارەتێکی زۆریان لێداون.
ئاژانسی هەواڵی سوریا(سانا) بەپشت بەستن بە سەرچاوەیەکی سەربازی بڵاوی کردەوە : کە هێزەکانمان کە لە دەورووبەری شاری حەما،لە شەڕی توندان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییە چەکدارەکان و زیانێکی زۆریان لێداوان.
ئەو سەرچاوەیە ووتیشی: لە ڕێگای فڕۆکەی هاوبەشی سوریا و ڕووسیا،و تۆپخانە و مووشەکەکانەوە چەندین کاروانی گروپەچەکدارەکانیان لە چەندین شوێن و ناوچە کردۆتە ئامانج و کوژراو برینداربوونی دەیان چەکدار و لەناوبردنی بەشێکی زۆری ئامێر و ئۆتۆمبێلەکانیانی لێکەوتۆتەوە .