به‌غدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پشتڕاستی کردەوە کە پرسی سیخوڕی و گوێگرتن “درۆی سەدەیە”.
سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لەكاتی میوانداریكردنی لە پەرلەمان له‌سه‌ر داوای خۆی وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وته‌كانی وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند" پرسی سیخوڕی و گوێگرتن و ئەو کێشانەی کە وروژێنراون کە تێیدا حکومەت بە شێوەیەکی نائەخلاقی تۆمەتبار کرا، لەسەر هیچ بنەمایه‌ك نەبووە و دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم کە درۆی سەدەیە.
ئاماژە بەوەشکرد دۆسیەکە لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەرییە، ئێمەش ڕێز لە دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ و بێلایەن و دادپەروەری خۆمان دەگرین، وڕێز لە بڕیارەکەی دەگرین بۆ لێکۆڵینەوە لەگه‌ڵ فەرمانبەرەكه و چاوەڕێی ئەنجامەکانی دەکات، هه‌روه‌ها وتی" بەڵام بەپێی داتای بەردەست، هیچ بابەتێك لەم شێوەیە نییە، و ڕۆڵی چاودێریكردن ئەنجومەنی نوێنه‌ران هه‌ر ده‌مێنته‌وه بۆئه‌نجامدانی لێپرسینەوە لەگه‌ڵ هەر بەرپرسێک.
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات