بهغدا-INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحموود مەشهەدانی، پشتیوانی تەواوی دەسەڵاتی یاسادانانی بۆ حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە سەبارەت بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" لە میانی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ومیوانداریكردنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە وەزیرەکان، کە تێیدا دۆخی ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو لهدوای ڕووداوەکانی سووریا ڕوودهدهن خرانهڕوو.
سەرۆک مەشهەدانی جەختی لەوە کردەوە کەدەسەڵاتی یاسادانان لە پشت حکومەت وەستاوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددای لهناكاو و ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەکی دەرەکی نادات، وڕوونیكردهوه كهئێمە لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی خۆمان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەن کار دەکەین لەگەڵ هەموو نوێنەران بۆ بەرگریکردن لە ئاسایش و پاراستنی عێراق و دابینکردنی کەشوهەوای گونجاو بۆ سەقامگیریهكی بهردهوام”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هۆشداریدا وتی" دۆخهكه هەستیارە و وڵات ڕووبەڕووی ڕكمانی دەبێتەوە کە پێویستی بە بەهێزکردنی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکاری هەیە بۆ پاراستنی وڵات و سەرکردایەتیکردنی بە ئاشتی لەم قۆناغەدا.