کەشناسی عێراق: هەفتەی داهاتوو باران ده‌بارێت

ناوخۆ
  • 5-12-2024, 10:49
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەسته‌ی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕه‌وشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی کرد هەفتەی داهاتوو باران ببارێت.
    ده‌سته‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە سبەی هەینی، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی و ڕۆژئاوای وڵات نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە باکور و باشووریش نیمچە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەور، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون، به‌غدا ودیالا 21 پله‌، كه‌ركوك وسه‌ڵاحه‌ددین 18 پله‌، دهۆك وهه‌ولێر ونه‌یناوا 17 پله‌، كه‌ربه‌لای پیرۆز و نەجەف شكۆمه‌ند  و دیوانیە و موسه‌ننا و زیقار ٢٣ پله‌،  بەسرە و بابل و میسان ٢٢پله‌ ده‌بێت.

    ئاماژە بەوەشکرد بۆ رۆژی شەممە، کەش و هەوا لە ناوچەکانی باکور و ناوەڕاست ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی باشووریش نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەمێک له‌پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.
    بۆ یەکشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور هەور دەبێت، هەروەها ساف دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەکانی باشوور، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە شەواندا لە ناوچەکانی باکوری وڵات، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەمێک له‌ پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵات.
     پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەوەیە کە کەشوهەوا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هه‌ردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور هەور دەبێت، لەگەڵ ئه‌گه‌ری بارینی باران به‌بروسكه‌. لە ئێواران ره‌وشی كه‌شوهه‌وا باش و ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ بوونی هەندێک هەور لە ناوچەی باشوور، لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەمێک له‌پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵاتدا.