سەرۆك وەزیران: یەكخستنی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان جەوهەری سیستەمی دیموكراسیمانە

سیاسی
  • أمس, 22:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە یەكخستنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دەسەڵاتی یاسادانان جەوهەری سیستەمی دیموكراسیمانە.
    سودانی لە پۆستێكیدا لەسەر پلاتفۆرمی  (ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: لە ماوەی مانەوەمان لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ، لەسەر داوای خۆمان، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پلاندانان و ناوخۆ، پێداچوونەوەمان بەو سیاسەت و ڕێوشوێنانە كرد كە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ناوچەكە گیراونەتەبەر، و ڕوونكردنەوەیەكی كورتمان سەبارەت بە پێشكەوتنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و ڕێژەی سەدی دەستكەوتەكانی بەدەست هاتوو بە درێژایی ڕێگای ئەولەویەتە بنەڕەتییەكانی ناو بەرنامەكەمان خستەڕوو، هەروەها پێویستییەكانی دەستكاریكردنی وەزاری و هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، و پێویستی پەسەندكردنی یاساكان بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ دەستكەوتەكان.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە پێمان وایە گەیشتن بە ئامانجەكانی كاری جێبەجێكردن پێویستی بە كاری یاسادانانی پاڵپشت و چاودێری كراو هەیە، یەكخستنی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان، جەوهەری سیستەمی دیموكراسیمانە، كە لە سایەی ڕێزگرتن لە بناغە دەستوورییەكان و قوربانیدانی گەلە گەورەكەمان بەردەوام شانازی دەكەین كە لە پۆستە بەرپرسیارێتییە جیاوازەكاندا خزمەتیان بكەین.
    وتیشی: سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەكەی و ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێز دەكەین بۆ میوانداریكردنمان، و بۆ ئەنجامدانی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریكردنیان، بە شێوەیەك كە خەمخۆری و بەرپرسیارێتی و نیشتمانپەروەری بەرجەستە بكات.