دارایی پەرلەمان: ڕەزامەندی و گەشبینی هەیە بە ڕێژەی تەواوكردنی بەرنامەی حكومەت

سیاسی
  • 4-12-2024, 21:49
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران موعین كازمی، تەئكیدیكردەوە: لە بوونی ڕەزامەندی و گەشبینی بە بەرنامەی حكومەت و ڕێژەی بەدەستهاتووی دەستكەوت.
    كازمی لە لێدوانێكیدا بۆ  كەناڵی عێراقیە نیوز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ دەسەڵاتی یاسادانان باسی 4 تەوەری كرد، تەوەری یەكەم دۆخی ئەمنی سوریا و كاردانەوەكانی لەسەر عێراق و ئامادەكارییەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و حەشدی شەعبی لەخۆگرتبوو بۆ پاراستنی سنوورەكان لەگەڵ سوریا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران دەستپێشخەریی سیاسی عێراقی بۆ كۆكردنەوەی لایەنە ناكۆكەكان لە بەغداد خستەڕوو.
    رونیشیكردەوە: تەوەری دووەم كە سەرۆك وەزیران لە پەرلەمان پێشنیاری كرد هەمواركردنەوەی ماددەی 12ی یاسای بودجە بوو، كە تایبەتە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە بە ڕێژەی 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، و وتیشی: تەوەری سێیەم باسی گۆڕانكاری لە 6 وەزارەت كرد،  ڕوونیشیكردەوە:  كە هۆكارەكانی جێبەجێنەكردنی گۆڕانكاریەكە جیاوازی بۆچوونەكانە لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان.
    كازمی ئاشكراشیكرد: تەوەری چوارەم بریتی بوو لە بەرنامەی حكومەت و ڕێژەی سەدی دەستكەوتەكان كە پێشكەشیكردووەو تەماحی هاوڵاتیانی بەدیهێناوە، جەختیشیكردەوە: ڕەزامەندی و گەشبینی هەیە و بارودۆخەكان بەرەو باشتر دەڕۆن.
    كازمی ئاماژەی بەوەشدا: لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەی كە ماوەی یاسایی پەرلەمان ماوە، دەتوانرێت یاسای بودجە - مادەی 12 - كە لەلایەن حكومەتەوە هەمواركراوەتەوە و پێشكەشی پەرلەمان كراوە پەسەند بكرێت، و وتیشی: ئەو پرۆژە یاسایانەی كە ماونەتەوە دەگوازرێنەوە بۆ خولی داهاتووی یاسادانان بەهۆی نەبوونی كات بۆ تاوتوێكردنی ئەو یاسایانەی كە جێگەی مشتومڕ و ناكۆكین.