وەزیری ناوخۆ: سنورەكان بەتەواوی پارێزراون و لەژێر كۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەكاندان

ئەمنی
  • أمس, 21:29
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، تەئكیدیكردەوە: كە سنوورەكان بەتەواوی پارێزراون و لەژێر كۆنترۆڵی جۆرە جیاوازەكانی هێزی ئەمنیدان.
    بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران- كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، لە میانەی میوانداریكردنیدا لە ئەنجومەن، پێداچوونەوەی بە دۆخی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایشی سنووری عێراق و سوریا كرد، و هۆشداریشیدا لەوەی كە سنوورەكە بە تەواوی پارێزراوە و لە ژێر كۆنترۆڵی جۆرە جیاوازەكانی هێزە ئەمنییەكاندایە و ئامادەیە بۆ هەر حاڵەتێكی لەناكاو كە ئاسایشی وڵات تێكبدات.