كەركوك رایدەگەیەنێت سبەی پێنجشەممە پشوی فەرمییە

ناوخۆ
  • 4-12-2024, 19:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، پارێزگای كەركوك، رایگەیاند: سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمییە، كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی فاتیمە زەهرا (سەلامی خوای لێبێت) .
    پارێزگای كەركوك لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: رێبوار تەها مستەفا پارێزگاری كەركوك، ڕێنمایی ڕاگرتنی دەوامی فەرمیی بۆ سبەی پێنجشەممە، 5-12-2024، لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكان دەركردووە،  جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: راگرتنی دەوام لە  قوتابخانە و كۆلێژە حكومی و ئەهلییەكان دەبێت، جگە لە زانكۆی تەكنیكی باكوور و كۆلێژەكانی، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆكی زانكۆكە، چونكە خوێندكارەكانی تاقیكردنەوەیان هەیە.
    پارێزگاكە هۆشداریدا لەوەی كە ڕاگرتنی دەوام هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێی پاك فاتیمە زەهرا (سەلامی خوای لێبێت).