پەرلەمان دانیشتنەكەی بۆ سبەی پێنجشەممە هەڵدەگرێت

سیاسی
  • 4-12-2024, 18:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سبەی پێنجشەممە هەڵگیرا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دانیشتنەكەی بۆ سبەی پێنجشەممە هەڵگرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە دوای ئەوە هات كە لە دانیشتنەكەدا میوانداری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و پلاندانان كرا.
    لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێداچوونەوەی بە پوختەیەكی بەرنامەی حكومەت و ڕێژەی جێبەجێكردن و بەدەستهێنانی ئامانجی ئەولەویاتەكانی حكومەت كرد.