وەزیرانی دەرەوە و پلاندانان و ناوخۆ كورتەیەك لەبارەی سیاسەتەكانی دەرەوە و رێوشوێنەكانی حكومەت بۆ روبەروبوونەوەی ئاستەنگەكان پێشكەش دەكەن

سیاسی
  • 4-12-2024, 17:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد تەمیم، و وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، كورتەیەكیان پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران كرد سەبارەت بە سیاسەتەكانی دەرەوە و ڕێوشوێنی حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەكان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن،و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان محەمەد تەمیم، و وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، كورتەیەكیان سەبارەت بە سیاسەتەكانی دەرەوە و ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگ و پێشكەوتنەكان لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت پێشكەش كرد، لە میانەی میوانداریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە ئەنجومەنی نوێنەران.