بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش، دەستگیركردنی تیرۆریستێك و چوار بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بەغداو موسەننا و دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد لە قەزای مەدائین داواكراوێكی دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە داواكرابوو، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەپێی بڕگەكانی مادەی (1/4)ی تیرۆر فەرمانی دادوەری لە دژی دەرچووە، و ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی گیراوەتەبەر و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە.
ئاشكراشیكرد: توانیمان چوار بازرگان و بازاڕگەری ماددە هۆشبەرەكان بە تاوانی ئاشكرا لە پارێزگاكانی موسەننا و دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف دەستگیربكەین، كە بەپێی پێی بڕگەكانی مادەی (28)ی ماددە هۆشبەرەكان فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تۆمەتبارەكان بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.