بەغداد - INA - محەمەد حەداد
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، تەئكیدیكردەوە: كە حەشدی شەعبی ڕەگ و ڕیشە و بنچینەیی و جێگیرن لە نەینەوا، هاوكات پەرەپێدانی پلان و تاكتیكەكانی لە سنوور بە میكانیزمی نوێ ڕاگەیاند.
لە سەردانەكەیدا بۆ شاری موسڵ، فەیاز بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕگەی یەكەمی بەرنامەی سەردانەكەمان بۆ پارێزگای نەینەوا بریتی بوو لە كۆبوونەوە لەگەڵ لیوا و فەوج و ئۆپەراسیۆن و فەرماندەی میحوەرەكان لە نەینەوا، و وتیشی: پێداچوونەوەی ورد بە هەموو ئەو ئامادەكارییە سەرەتاییانە كرا كە ئەم كەرتە ئەنجامیان داوە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی بارودۆخی تایبەت، هەروەها لە بواری پەرەپێدانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەسەر بنەمای بەردەوام و هەمیشەیی.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو پێشكەشكردنەی كە خرایەڕوو دەریخست كە پارێزگاكە بە تەواوی ئامادەیە، و هەموو توانایەكی هەیە و لە دۆخێكی سەقامگیریدایە، هەروەها هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕەگداكوتاو و بنەڕەتی و تۆكمەن.
ڕوونیشیكردەوە: هەماهەنگی تەواو هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لەڕێگەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە و ئەو پلان و تاكتیكانەی كە لەسەر سنوورەكان دانراون بەمیكانیزمی نوێ كە سبەی و ڕۆژانی داهاتوو دەبنە جێگەی سەرنجمان.