مالیكی: متمانەمان بە توانا ئەمنی و سەربازییەكانمان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی عێراق بۆ هەر رووداوێك

سیاسی
  • 4-12-2024, 15:37
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دەستوەردانی دەرەكی و هێرشەكان بۆ سەر یەكڕیزی و سەروەری سوریای شەرمەزار كرد و جەختیكردەوە: لەسەر متمانە بە توانا ئەمنی و سەربازییەكان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی عێراق لە هەر لەرزینێكدا.
    مالیكی لە وتارێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی لە سوریا ڕوودەدەن شتێكی لەناكاو نییە، بەڵكو بەشێكە لە چوارچێوەی رووداوەكانی ناوچەكە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سوریا بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی و ڕۆڵی لە ناوچەكە و سنوورەكانیدا دەكرێتە ئامانج.
    وتیشی: دەستێوەردان و هێرشی دەرەكی بۆ سەر یەكێتی و سەروەری سوریا ئیدانە دەكات و  و ئاماژەی بەوەشدا: كە هەندێك وڵات دەیانەوێت سوریا بڕوخێنن و كۆتایی بە ڕۆڵی وڵاتەكە بهێنن وەك دەوڵەت و دابەشی بكەن.
    مالیكی ئاشكراشیكرد: پێشتر بەرگریمان لە سوریا كرد، چونكە وڵاتێكی سەرەكییە و كەوتنی بە مانای دەستدرێژی بۆ سەر تەواوی ناوچەكە دێت، جەختیشیكردەوە: كە بەرگریكردن لە سوریا بەرگریكردنە لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە، بۆیە دەبێت پارێزراو بێت.
    راشیگەیاند: نابێت بێلایەنی هەبێت بەرامبەر بەو ڕووداوانەی كە لە سوریا ڕوودەدەن، و داواشی لە جیهان و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد لە پاڵ یەكڕیزی سوریادا بوەستن بۆ پاراستنی خۆی و وڵاتانی ناوچەكە.
    تەئكیدیشی، لە پێویستی پاراستنی یەكێتی نیشتمانی و ئاسایشی نیشتمانی و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی لە عێراق كردەوە، و جەختیشیكردەوە: لە  توانا ئەمنی و سەربازییەكانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی عێراق لە هەر لەرزینێك.