بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتیوانی حكومەتی بۆ بزوتنەوەی ڕۆشنبیری و بەرهەمی ڕۆشنبیرانی عێراقی دووپاتكردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، خولی پێنجەمی پێشانگای نێودەوڵەتی عێراقی بۆ كتێب لە گۆڕەپانی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد كردەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆك وەزیران گەشتێكی بە هەموو بەشەكانی پێشانگاكەدا كرد، و پێداچوونەوەی بە بەشداری دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە و دامەزراوە ڕۆشنبیرییەكانی عێراق و عەرەبی و بیانیدا كرد، و جەختیشیكردەوە: لە پاڵپشتی حكومەت بۆ بزووتنەوەی ڕۆشنبیری و بەرهەمەكانی ڕۆشنبیرانی عێراق، و هەموو ئەو بابەتانەی كە بەشدارن لە بەرزكردنەوەی سەرچاوەكانی زانین و زانیاری لەنێو خەڵكی عێراقدا.
پێشانگاكە تا 10ی كانونی یەكەم بەردەوام دەبێت، كە بەشدارییەكی بەرفراوان و زیاتر لە 350 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی عەرەبی و بیانی لەخۆدەگرێت، جگە لە دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوەی عێراق و دامەزراوە ڕۆشنبیری و میدیاییەكان.