شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی یارەڵا گەیشتە سنوری عێراق و سوریا

ئەمنی
  • اليوم, 11:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری گەیشتنی شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەركانی سوپا فەریقی یەكەمی هێزە تایبەتەكانی روكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا، بۆ سەر سنووری عێراق و سوریا ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی ئەركانی سوپا، فەریقی یەكەمی هێزە تایبەتەكانی روكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا، و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، بە یاوەری یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەكان و فەرماندەی هێزی زەمینی و فەرماندەی فیرقەی زرێپۆشی نۆیەم و یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی گەیشتە سەر سنووری عێراق و سوریا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: مەبەست لە سەردانەكە بەدواداچوونە بۆ جێگیركردنی هێزە ئەمنییەكان.