كەشوهەوای عێراق .. بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە دوو ڕۆژی داهاتوودا

ناوخۆ
  • اليوم, 11:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاری رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما بەرزببنەوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەشوهەوا بۆ سبەی پێنجشەممە، نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پلەی گەرما بەم شێوەیە دەبن، لە بەغدا و دیالە 21، ئەنبار و كەركوك 18، دهۆك و هەولێر و نەینەوا17، سەڵاحەدین 20، كەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە موسەننا 22، واست و میسان و زیقار و بەسرە 23.
    رونیشیكردەوە: رۆژی هەینی كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باكور و باشوور كەمێك بەرزدەبنەوە.
    ئاشكراشیكرد: شەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا كەمێك دادەبەزن.
    راشیگەیاند: پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ یەكشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەشوهەوای نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.