ناوخۆ: ئاسایش تەنها بە هاوكاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێی هەرێمی و دۆست بەدەست دێت

ئەمنی
  • اليوم, 10:46
  • +A -A

    بەغداد - INA - محەمەد تاڵبی 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ تەئكیدیكردەوە: كە لە ڕێگەی كەناڵەكانی هەواڵگری و دەزگا ئەمنییەكانەوە چاودێری سنوورەكان لەگەڵ سووریا دەكرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئاسایش تەنیا بە هاوكاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێی هەرێمی و دۆست بەدی دەهێنرێت.
    وتەبێژی وەزارەتەكە عەمید میقداد میری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بۆ ئاسایشی سنوور لەگەڵ سوریا لە ژێر ڕۆشنایی ڕووداوەكانی ئێستا، چاودێریكردن لە ڕێگەی كەناڵەكانی دەزگا هەواڵگرییەكان و دەزگا ئەمنییەكانەوە ئەنجام دەدرێت و  بەدواداچوون بۆ هەموو چالاكییەكان دەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو شتێك چاودێری دەكرێت بە دەروازەكان و ئاسایشی ناوخۆ و سنوورەكانیشەوە، هەموو ئەو پرسیارانەی كە ڕەنگە لە مێشكی هەر هاوڵاتییەكدا بن خراونەتە سەر مێز و لێكۆڵینەوەیان لەسەر كراوە و بەدواداچوونیان بۆ كراوە، و وتیشی: بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا لەم فایلەدا زۆر باشە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و كامێراكانەوە.
    ئاشكراشیكرد: ئاسایش تەنها بە هاوكاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێی هەرێمی و دۆستدا دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت.