بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، وردەكاری میوانداریكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕاگەیاند، و ئاماژەی بەوەشكرد: كە میوانداریكردنەكە لەسەر بنەمای داوای خۆی بووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەكات، لەسەر داوای خۆی، بۆ تاوتوێكردنی سیاسەتەكانی حكومەت و ئەو ڕێوشوێنانەی كە دەیگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگ و پێشهاتانەی كە لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن، لە دوای ڕووداوەكانی 7ی تشرینی یەكەمی 2023ەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەروەها بڕگەكانی بەرنامەی حكومەت و ئەولەویەتە پشتڕاستكراوەكانی و پڕۆژە یاسا گرنگ و پێویستەكان بۆ تەواوكردنی ئامانجەكانی پلانەكانی گەشەپێدان باس دەكرێت.