بەغدا –INA
ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، لەوانە بڕیارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان و دوورکەوتنەوە لە مەترسییەکان بۆ سەر وڵات، ئەمە جگە لە دەرکردنی ڕێنمایی زیادەی مووچە بۆ ئەو فەرمانبەرانهی كه كاتی زیاتر دهوام دهكهن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە "
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی چل و نۆیەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و تێیدا گفتوگۆی پێشهاتە گشتییەکانی وڵات کرا و ژمارەیەک دۆسیەی گرنگیان تاوتوێکرد و بەدواداچوونیان بۆ بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنیان کرد، هەروەها بابەتەکانی سەر کارنامەکە هاتنە بەرباس و بڕیاری پێویستیان لەسەر درا".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە سەرەتای دانیشتنەکەدا سهرۆك وهزیران باسی پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، بەتایبەتی ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات، کە نوێنەرایەتی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ عێراق دەکات"، ههروهها جەختی کردەوە لەوەی کە "حکومەت لە سەرەتای پێکهێنانیەوە کاری کردووە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادە باشی هێزە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی سنوورەکانی عێراق".
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە" زنجیرەیەک پەیوەندی تەلەفۆنی کرد کە لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتان ئەنجامی داوە، سەبارەت بە بارودۆخی سوریا بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە و ڕوونەدانی هیچ کاردانەوەیەک، بەتایبەتی لەگەڵ ئەو شەڕە تاوانکارییەی زایۆنی کە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە"، ههروهها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی هەڵوێستەکان لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆستی ناوچەکە، بۆ ئەوەی بارودۆخی سوریا بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار نەچێت".
ههروهها ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوام بوو لە تاوتوێکردنی بڕیارەکانی کارنامەی خۆی و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد.
ئەنجومەنەکە "بڕیاریدا ڕۆژی سێشەممە 10 ی کانوونی یەکەمی 2024 بکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەت بەبۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن و ساڵیادی ئازادکردنی خاکی عێراقەوە لەدەست چەتە تیرۆریستەکانی داعش".
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه "لە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەڕێوەچوونی گەشتی ئاسمانی بەخۆڕایی بۆ بەیروت، بۆ گواستنەوەی ئەو میوانە عێراقیانەی کە هاوڵاتی لوبنانین و ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان هەیە".
بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگیە ئەمنییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکان لە سەر وڵات، ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەند کرد:
1 - وەزارەتی دارایی بڕی (31) ملیار دینار لەیەدەگی فریاگوزاری بۆ وەزارەتی ناوخۆ بگوازێتەوە.
2 - وەزارەتی پلاندانان بەشێوەیەکی بەپەلە پڕۆژەی پەرەپێدانی پاراستنی سنوورەکانی ڕۆژئاوای عێراقی لەخۆبگرێت، لەگەڵ دروستکردنی پردێک لەسەر ڕووباری فورات، و بەدەرکردنی لە مەرجەکانی لیستکردن.
3- پێدانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بە وەزارەتی ناوخۆ، بەدەرکردنی لە ماددەی (3) ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستی ژمارە (22 ی ساڵی 2014) و گواستنەوەی بۆ یەکێک لە کۆمپانیاکان بەشێوازی گرێبەستی ڕاستەوخۆ.
لە بواری پیشەدا، ڕەشنووسی ڕێنماییەکان بۆ مووچەی کاتەکانی زیادەی فەرمانبەران پەسەند کرد، لەسەر بنەمای بڕگەکانی ماددەی (17) لە یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە (22) ی ساڵی 2008 بەم شێوەیەی خوارەوە:
- کرێی کاتەکانی زیادە بۆ ئەو فەرمانبەرەی کە زیاتر لە کاتژمێرە ئاساییەکانی کارکردنی هەفتانە کاردەکات، کە بەپێی یاسا و ڕێساکان یان ڕێنماییەکان دیاری کراوە، دەبێتە کرێ بەم شێوەیە:
یەکەم: ا. (5000) هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک تا پلە چوار.
ب. (4000) هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنجەم و خوارەوە.
دووەم: کرێی زیادەی دیاریکراو لە حاڵەتی کارکردن لە ڕۆژانی پشوودانی هەفتانە یان پشووی فەرمی بەم شێوەیە دەبێت:
ا. (6000) هەزار دینار بۆ فەرمانی پلە یەک تا پلە چوار.
ب. (5000) هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنجەم و خوارەوە.
وەزیر و سەرۆکی ئەو لایەنەی کە سەر بە وەزارەتێک نییە، دەسەڵاتیان پێدەدرێت بۆ دیاریکردنی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لە (10%-20%) بۆ کارکردن لە دەرەوەی کاتەکانی دەوامی فەرمی، ڕۆژانی دەوامی ئاسایی هەفتانە، ڕۆژانی پشووی هەفتانە، یان پشووی فەرمی.
سێیەم: وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لە دەرکردنی ئەو ڕێنمایانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە.
ههروهها لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەندەری ئەلفاو و ئەو پڕۆژانەی پەیوەستن پێیەوە، ڕەزامەندی درا لەسەر لەخۆگرتنی بنکەی دەریایی لە بەندەری فاوی گەورە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (63 ی ساڵی 2019) کە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (220 ی ساڵی 2020) هەموارکراوە، کە بە یەکێک لەو ژێرخانە پێویستانە دادەنرێت بۆ بەندەری فاوی گەورە بۆ دابینکردنی پاراستنی پێویست بۆ بەندەرکە لەکاتی کارکردندا و بەهێزکردنی کۆنترۆڵ و پاراستن لە دەروازەی خورعەبدوڵڵا و ئاوی ناوچەیی بۆ عێراق.
لە کەرتی وزەدا ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی کە کۆمپانیای غازی باشوور بەرپرسیارێتی دامەزراندنی سەکۆیەکی جێگیر بۆ هاوردەکردنی غازی شل لە ئەستۆ بگرێت، و ئەم ئەرکانەی خوارەوەی پێ سپارد:
1. هەماهەنگی کردن لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق بۆ دیاریکردنی خاڵەکانی شوێنی سەکۆ و عەمبارەکانی گاز و تایبەتمەندی پێویست، و ئامادەکردنی شوێنەکە و دانوستان لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو بۆ ئەنجامدانی کاری ئامادەکردنی شوێنی سەکۆکە ( کاری هەڵکەندن و پڕکردنەوە و دروستکردنی شۆستە).
2. وەزارەتی نەوت بانگهێشتنامەیەکی ڕاستەوخۆ پێشکەش بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییە ناسراوەکان دەکات و ئەو کەسانە دیاری دەکات کە شیاون بۆ گرێبەست بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ.
3. ڕاسپاردنی کۆمپانیای (KBR) بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بۆ کارکردن وەک ڕاوێژکار بۆ پڕۆژەکە و کاروباری ڕێکخراوەیی و گرێبەست.
4. بەشی کاروباری ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەکان لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنەکە دەکەن و ڕاپۆرتی بەردەوام پێشکەش بە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن.
ە کەرتی کارەبادا، ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەند کرد:
1. بەدەرکردنی وەزارەتی کارەبا لە ڕێنماییەکانی ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی (13ی ساڵی 2023) سەبارەت بە پێدانی پێشەکی دیاریکراو لە هەردوو گرێبەستی دوو وێستگەی کارەبا (خور زوبێر و گازی باشووری بەغداد / 1) بۆ گۆڕینیان لە سووڕی سادەوە بۆ تێکەڵاو، بۆ ئەوەی وەزارەت بتوانێت سلفەی کارپێکردنی سەرەتایی ببەخشێت بۆ چالاککردنی گرێبەستەکانیان، بەهۆی گرنگییان لە دابینکردنی وزە بۆ سیستەمی کارەبا.
2. ئەو کۆمپانیایەی پڕۆژەی هەردوو وێستگەکە جێبەجێ دەکات دەبێت لە بڕگەی (1) کەفالەی بانکی بێ مەرج پێشکەش بکات، و لەلایەن بانکێکی باوەڕپێکراوەوە دەربکرێت یەکسان بێت لەگەڵ بڕی سلفەی نەختی سەرەتایی، لەسەر بنەمای ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی حکومەت (2 ی ساڵی 2014).
ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پەسەندکردنی کۆنتڕۆڵەکان بۆ ئەو پڕۆژانەی کە لە ڕیکلام و کێبڕکێ بەدەرکراون، بەپێی نووسراوی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی، لە بەرواری 19ی تشرینی دووەمی 2024، جگە لە بڕگەی (2)، کە پێویست دەکای فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنتڕۆڵی بابەتی گەڕان لایبات، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران لە ماوی دانیشتنی کۆبوونەوەکەدا.
هەر لەو ڕێڕەوەدا دەنگ درا لەسەر هەموارکردنی ماددەی (8) لەیاسای فرۆشتن و بەکرێدانی زەوی و زاری دەوڵەت و کەرتی گشتی بۆ وەبەرهێنان و موساتەحە کە ژمارە (6 ی ساڵی 2017) هەموارکراوی لەسەر بوو، لەڕێگەی زیادکردنی بڕگەیەکی نوێوە لە ژێر زنجیرەی (سێیەم) کە تێیدا هاتووە یاسای (7)ی ساڵی 2010 بەردەوام بێت پێش هەموارکردنەوە و پاش هەموارکردنەوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان بەدەستهێناوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی هەریەکەیان.
ڕاسپاردەی کۆنووسی کۆبوونەوەی شازدەیەمی کۆبوونەوەی لیژنەی دەستپێشخەری گەرەنتی سیادی لە 3 ی تشرینی دووەمی 2024 سەبارەت پەسەندکرا، بە پڕۆژە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان بۆ کەرتی تایبەت کە دەبێت لە قەرزی ژاپۆن دابین بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکانی بەڕێز وەزیری دارایی و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری تەکنیکی، کە بریتییە لەوەی ئەم پرۆژانە بخرێنە ژێر چاودێری دەرکردنی گەرەنتی سیادی بۆ کەرتی تایبەت، و گەرەنتییەکە بۆ هەر پڕۆژەیەک بە جیا بێت، هەروەها پابەندبوونی بانکی بازرگانی عێراقی / TBI ، بە دارایی کردنی ئەو پرۆژانەی کە پەسەند دەکرێن ، لە قەرزی ژاپۆن، لەگەڵ ڕێکەوتنی قەرز لەگەڵ دەزگای گەرەنتی هەناردەکردنی ژاپۆن/جایکا بگونجێت.
لەچوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بۆ تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتوو و ڕاگیراوەکان، ئەنجوومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی خوارەوەی پەسەند کرد:
1. زیادکردنی بڕی یەدەک بۆ بەڵێندەرایەتی (ڕووخاندن و دووبارە بنیاتنانەوەی مزگەوتی حوسێن / سەقلاویە / ئەنبار) و کەمکردنەوەی تێچووی گشتی پڕۆژەکە.
2. نوێکردنەوەی پێکهاتەیەک بەناوی (نۆژەنکردنەوەی کارگەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ کەرەستەی پەیوەندی و کارەبا) لەچوارچێوەی پڕۆژەکەی (بەرهەمهێنانی کەرەستەی پەیوەندیکردن و توانا) کە خراوەتە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان و زیادکردنی تێچووی گشتی پڕۆژەکە.
لەدۆسیەی بینای قوتابخانەکاندا ئەنجومەنی وەزیران بەدەرکردنی پڕۆژەی ڕووخاندن و ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی کەرەستە بۆ (38 قوتابخانەی لە شاری کازمیە) لەڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکاندا (2 ی ساڵی 2014) پەسەند کرد.
ڕەزامەندی درا لەسەر بەدەرکردنی دیوانی وەقفی شیعە لە ڕێنماییەکانی (1 ی ساڵی 2023) ڕێنماییەکانی ئاسانکاری کردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی (13ی ساڵی 2023) بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ هۆتێل ڕەشید، بە مەبەستی نیشتەجێبوون و نیشتەجێکردنی ئەو شاندانەی کە بەشدار دەبن لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی عێراق بۆ لەبەکردن و خوێندنی قورئانی پیرۆز.
لە کاروباری ژینگەدا، ئەنجوومەنی وەزیران ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی پەیماننامەی میناماتا (MIA)ی پەسەند کرد کە لەلایەن وەزارەتی ژینگەوە ئامادە کراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێبینییانەی کە لایەنی عێراقی دەریبڕیوە، و دیاریکردنی وادەیەک بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان و لەخۆگرتنیان لە ڕاپۆرتەکە ئەگەر پێویستی کرد، و ناردنی ڕاپۆرتەکە بە شێوەی کۆتایی بۆ سکرتاریەتی پەیماننامەی میناماتا بۆ پەسەندکردنی وەک ڕاپۆرتێکی نیشتمانی.
لە چوارچێوەی ڕێکخستنی پەیوەندییە دەرەکییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتاندا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک لە بڕیارەکانی پێشووی، سەبارەت بە ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەکانی خۆلادان لە دوو باج و ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە پێدانی باجی سەپێنراو لەسەر داهات و سەرمایە لەنێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکوومەتەکانی هەر یەک لە کۆماری (چیک و سلۆڤاکیا و ڕۆمانیا و سەنیگال و ئازەربایجان و ئەرمەنستان) کە لە خوارەوە بە ڕێکی ئاماژەیان پێکراوە:
(298 بۆ ساڵی 2014)، (17 بۆ ساڵی 2015)، (32 بۆ ساڵی 2017)، (19 و 39 بۆ ساڵی 2020) و (101 بۆ ساڵی 2022).