به‌دواداچوون - INA
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دوو قۆڵیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی هاوتا تورکیای خۆی دڵنیایی دا کە دەبێ دەستدرێژیی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ سەر سووریا ڕابگیرێت.
كۆشكی كرملن له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هاتووه كه پوتین لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ ئەردۆغان جەختی لەسەر پێویستی بەپەلە نەهێشتنی ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییە کردووەتەوە کە دەوڵەتی سوریا لەدژی ئاشکرا دەبێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كراوه، پوتین به ئه‌ردۆغانی راگه‌یاندووه كه "ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا بوه‌ستێت و پشتگیری له ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی سووریا بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و سه‌پاندنی ده‌ستوور به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی ئه‌و وڵاته."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پۆتین و ئەردۆغان ئاماژەیان بە گرنگی هەماهەنگییەکی نزیک لە نێوان ڕوسیا و تورکیا و ئێران کرد بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سوریا، جەختیشیانکردەوە کە بەردەوام دەبن لە پەیوەندییەکانیان لە چوارچێوەی گەڕان بەدوای هەنگاوەکاندا بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان".