بەغدا - INA
ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی بۆ مووچەی کاتی زیادە (وقت أضافی) بۆ فەرمانبەران دەرکرد، دەسەڵاتی ئیختیاری بە وەزیر و سەرۆکی دهسته نەبەستراو بە وەزارەتهكان بەخشی بۆ هەڵبژاردنی ژمارەیەک فەرمانبەر لە نێوان (10%-20%) بۆ ئەوەی لە دەرەوەی دەوامی فەرمی کاربکەن.
له راگهیندراوێكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، هاتووە: “ڕەشنووسی ڕێنماییەکان بۆ کرێی کاتی زیادە بۆ ئەو فەرمانبەرە پەسەند کراوە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (17)ی ویاسای مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی له دەوڵەت ژمارە (٢٢)ی ساڵی ٢٠٠٨، بەپێی ئەمانەی خوارەوە:
کرێی کاتەکانی زیادە بۆ فەرمانبەرێک کە زیاتر لە کاتژمێرە ئاساییەکانی کارکردنی هەفتانە کاردەکات کە بەپێی یاسا و ڕێساکان یان ڕێنماییەکان دیاری کراوە، دەبێتە کرێ بەم شێوەیە:
یەکەم: ا. (5000) هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلهی یەک تا چوارەم.
ب. (4000) هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلهی پێنجەم وبهرو خوارهوه.
دووەم: مووچەی زیادەی دیاریکراو لە حاڵەتی کارکردن لە ڕۆژانی پشوودانی هەفتانە یان پشووی فەرمی بەم شێوەیە دەبێت:
ا (6000) هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی ئاستی یەک تا چوارەم.
ب. (5000) هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی ئاستی پێنجەم و خوار.
لە بڕیارەکەدا جەختکردنەوە لەسەر پێدانی دەسەڵاتی ئیختیاری وەزیر و سەرۆکی دهستهی نەبەستراو بە وەزارەتهكانهوه بۆ هەڵبژاردنی ژمارەیەک فەرمانبەر لە (10%-20%) بۆ کارکردن لە دەرەوەی دەوامی فەرمی، لە ڕۆژانی دەوامی ئاسایی هەفتانە لهڕۆژانی پشوودان یان پشووی فەرمی، و کە وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لە دەرکردنی ڕێنماییەکان کە لە سەرەوە باسکراون.